١- به‌پێی ئه‌وه‌یكه مادده‌ی ٥٦ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ده‌سه‌ڵات به ئی خه‌ڵك ده‌زانێ و بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵات كارگێڕانی خه‌ڵكن، بۆیه خۆپێشاندانی ئاشتێخوازانه هه‌مبه‌ر ڕه‌وت و ڕه‌واڵی ئێستاكه، مافی سروشتی و یاسایی شارۆمه‌ندان و ده‌رفه‌تێك بۆ به‌راوردی كاركردهكانه.
بێگومان ڕهچاونهكردن و سنوورداركردنی مافی ئاشكرای ناڕه‌زایه‌تی یاسایی، وێڕای ناڕه‌زایه‌تی گشتی، ده‌فری چالاكی مه‌ده‌نی سنووردار ده‌كا و به‌ستێن بۆ هه‌ڵبژاردنی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌گه‌ری تونوتیژی ته‌یار ده‌كا.
٢- جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌پێی ڕوانگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، دژی هه‌ر چه‌شنه تونوتیژی له بیر و كرداره و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه پاراستنی گیانی شارۆمه‌ندان له سه‌ره‌كی ترین و ئاشكراترین كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌زانێ. بۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه و گرژانه له ناوچه‌كانی جۆراوجۆردا، به‌تایبه‌ت له سیستان و به‌لووچێستان و پارێزگا كوردنشینه‌كانی ڕۆژاوا و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه تیرۆریستانهكهی شاچراغی شیراز ئیدانه ده‌كا. به‌یاننامه‌ی شوڕای ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان سه‌باره‌ت به قه‌بووڵكردنی خه‌تا و كه‌مته‌رخه‌می و تێپه‌ڕاندنی خۆپه‌ڕاندنه‌وه له ڕووداوه‌كانی جومعه خوێنینهكهی زاهیدان و دوورخستنه‌وه و دادگایی كردنی تاوانباران هه‌نگاوێكی دروسته و به‌رده‌وامی ئه‌و كاره له دۆخی هاوچه‌شندا دروست و ڕێكارانه هه‌ژمار ده‌كرێ.
٣- سیاسه‌تڕێژی دروست و كارامه پێویستی به تێگه‌یشتن و قه‌بووڵكردنی ڕه‌وته‌كانی باوی كۆمه‌ڵگا و له‌به‌رچاوگرتنی جیاییهكانی نێو نه‌ته‌وه‌كانه. به‌رده‌وامبوونی ڕه‌وته‌كانی نادروست و سه‌رنجنه‌دان به گۆڕانكاری و وهرچهرخهكانی خێرا و گشتگیر به‌پێی پێویستی ڕۆژگار و دۆخی زاڵ، هه‌زینه و خه‌ساره‌تی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگا به‌دواوه‌یه. له‌و بواره‌وه پێویسته جه‌ماعه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی گشتگیری كۆمه‌ڵگا به دروستی و شیاوی چاوه‌دێری بكات و له چوارچێوه‌ی ناوهڕۆكبینی ده‌ق و ئامۆزهكانی ئایینی به‌پێی دۆخی نوێ پێداچوونه‌وه بۆ به‌رنامه‌كانی خۆی بكات.
٤- جه‌ماعه‌ت له چاخه‌كانی جۆراوجۆر و له بۆنه‌كانی جیاوازدا باسی له كهمایهسییهكانی به‌رچاوی وتووێژی كاریگه‌ر له بابه‌ته گرینگه‌كانی ولات كردووه؛ بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه له‌گه‌ڵ پێشینه‌ی دره‌وشاوه‌ی كولتووری و شارستانییه‌تی گه‌لی ئێران، شیاو نییه به زمانێكی جیا له وتووێژی شارستانییانه، به‌دوای ویسته ڕه‌وا و شهرعییهكانیدا بكه‌وێت. سروشتییه بۆ وتووێژی كاریگه‌ر، سه‌ربه‌ستی به‌ندییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی سیاسی و پێدانی دوانگه به وهلانراوان و به‌رهه‌ڵستكاران پێویسته. له‌و ڕاستایه‌دا ڕۆچنه‌ی پێكهاتوو له ده‌نگوڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی به ئه‌رێنی ده‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ڕه‌وتی شیاوی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن بۆ ئاست و كاناڵه‌كانی تری ئه‌و دوانگه سه‌رتاسه‌رییه‌ی هه‌یه تاكوو به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ڕوانگه و به‌رنامه‌كانیدا گه‌شه به پێگه و پایه‌ی خۆ بدات.
٥- جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌گه‌ڵ كه‌ڵكوه‌رگرتنی بیرخوازانه له ڕه‌وتی گشتگیری بێداری ئیسلامی له دوو ده‌یه‌ی كۆتاییدا، ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به هێندێ بواری پڕۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی خستۆته ڕوو. كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه له جزووی «ڕوانگه و ڕێكاره‌كانی ساڵی ١٣٨٤» به‌تایبه‌ت له‌ژێر ناوی سه‌ربه‌ستی، مافی مرۆڤ و شوڕا، ئاماژه و توانجی ڕوونی به په‌تاكانی ڕوانگه‌ی ئیدولۆژیكی و به‌تایبه‌ت له‌بواری ده‌سه‌ڵاتداریدا تێدایه. هه‌روه‌ها دیمانه‌ی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ڕوژنامه‌ی «الشرق الاوسط» له پوشپه‌ڕی ١٣٩٨ باس له هێندێ خاڵی ڕوون و ئاشكرا له شیكاری ڕوانگه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه ده‌كا.
٦- به ده‌رفه‌تی ده‌زانین وێڕای جه‌ختی دوباره له‌سه‌ر شوناسی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت، ڕایدهگێنین كه سیاسه‌ت هیچ كات له یه‌كه‌مینه‌كانی ئێمه نه‌بووه و نابێ و چالاكی سیاسی به واتای هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ له ڕاستای به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا دژ به فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌زانین. ئاشكرایه كه هه‌وڵنه‌دان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵات به واتای حاشا له زانستی سیاسه‌ت نییه. پته‌وكردنی ڕوانگه‌ی سیاسی و به‌شداری له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی سیاسی وڵات پێویستی به چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
٧- جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای جه‌ختی دوباره له‌سه‌ر یه‌كترقه‌بووڵكردن و بازدان به‌سه‌ر ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزاییدا متمانه به كۆمه‌ڵگای به‌رده‌نگی خۆی ده‌دا، چالاكیی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستراوه به چاكسازیی دۆخی گشتیی ژیانی شارۆمه‌ندان له‌ژێر تیشكی ئه‌خلاق و مهعنهوییهتدا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئیزنی داسه‌پاندنی ئیمان به یه‌كتاپه‌ره‌ستی خۆی، له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ)ی قه‌ده‌غه كردبێ، بێگومان ئیزنی داسه‌پاندنی شێوازی ژیان به «پارێزه‌رانی ئایین» له‌و سه‌رده‌مه‌دا نادات.
له كۆتاییدا چاوه‌ڕی ده‌كرێ سه‌رپه‌رشتانی كاروباری وڵات له ڕاستای وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستییه‌كان و داڵغه‌كانی چینی لاو و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بژێوی ژیان و ئاسووده‌یی گشتی و گرینگی‌دان به ئامۆژگاریی هه‌موو شاره‌زایانی دڵسۆز له ته‌واوی ده‌رفه‌ته‌كانی هاوسهنگیبهخش و هاوتاییخولقێن كه‌ڵك وه‌رگرن.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١
بۆچوونه‌کان